جێگری سەرۆکی هەرێم شێخ جەعفەر مستەفا و قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی تووشی کۆرۆنا دەبن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە شێخ جەعفەر مەستەفا دوو هەفتە لەمەوبەر تووشی کۆرۆنا بووە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرەو بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات.
هەروەها حاکم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی بالآی سیاسی یەکێتی، ماوەیەک لەمەوبەر تووشی کۆرۆنا بووە، بەلآم چاکبۆتەوەو ئێستا ئاسەواری پەتاکەی نەماوە.
لە ریزەکانی نێو بەرپرسانی یەکێتی، فەرید ئەسەسەردیش تووشی کۆرۆنا بوو بە سەختی، بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئێستا ئەو بەرپرسەی یەکێتی کۆرۆنای تێپەڕاندووە، بەلآم دۆخی تەندروستی لە ئەنجامی پەتاکە باش نییە.