وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، د. حه‌سه‌ن ته‌میمی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند "، رێژه‌ی چاكبوانی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا یه‌كسانه به رێژه‌ی توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، د.حه‌سه‌ن ته‌میمی وەزیری تەنددروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند " هێشتا عێراق له شه‌پۆلی یه‌كه‌می تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنادایه و چاوه‌ڕوانیش ناكه‌ین بچینه شه‌پۆلی دوه‌می ئه‌و ڤایرۆسه‌وه".
هەروەها وتیشی " عێراق له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه‌وه تا ئێستا سێ ملیۆن پشكنینی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامداوه، رێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا یه‌كسان بووه به ژماره‌ی تووشبوان كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره".
وتیشی:"ئه‌و پشكه‌ی كه له بودجه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ساڵانی رابردودا بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه، رێژه‌ی 2%ی بودجه تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆكار بۆئه‌وه‌ی له ساڵی 2017ه‌وه دروستكردنی نه‌خۆشخانه رابگیرێت و هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ دروست نه‌كرێت.
بەپێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تا ئێستا ١١ هەزار و ١٧٥ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٤٨٩ هەزارو ٥٧١ کەس تووشی پەتاکە بوون، ٤٢٠ هه‌زار و ٢٠٦ كه‌سیش چاكبوونەتەوە.