كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) هەواڵەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت" ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".
جۆناتان هۆفمەن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، راپۆرتەکانی ئێن بی سی زۆربەی کات ناڕاستن و خەڵک بەهەڵەدا دەبەن، روونتر بڵێم کە وەزیری بەرگری پلانی نییە دەستلەکاربکێشێتەوە، هەروەک داوایشی لێنەکراوە نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات، مارك ئیسپه‌ر له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ درێژه‌دان به پلانی ستراتیژیی نیشتمانی كه ئیداره‌ی تره‌مپ دایڕشتوه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتركەناڵی (ئێن بی سی) ئەمریكی لەبەرپرسانی پنتاگۆنەوە بڵاویكردۆتەوە، (مارك ئیسپەر) وەزیری بەرگری ئەمریكا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی نووسیوەو پێشبنیش كراوه كه دوای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.