وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایدەگەیەنێت" بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دەکه‌ن کە چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئەنجامیاندا دژی ئاسایشی هەرێمی کوردستان".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاندووە" بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ڕێکخراوی پەکەکە ده‌كه‌ین، کە ئەنجامیاندا دژی بەرپرسانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە عێراق، پێداگرین لە پشتیوانیەکانمان بۆ مسته‌فا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێمی کوردستان".
لە ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه" پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەکانی ئەوانەی لەو هێرشانەدا گیانیان سپارد و برینداربوون دەکەین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە لە ناحیەی چەمانکێ لە سنورى ئامێدى روویدا، کە سێ پێشمەرگە برینداربوون و دواتر پێشمەرگەیەکیان گیانیلەدەستدا.