حکومەتی هەرێم هەناردەکردنی نەوتی دەستپێکردەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت" بە هەمان توانای پێشتر هەناردەکردنی نەوتیان دەستپێکردوەتەوە".

 

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی خۆی کرد بەهەمان توانای پێشتر.

 

ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەم ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند" هێزەکانیان لە بەرواری ٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتویان ئەنجامدا".

 

دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێم وتی" بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت رابوەستێت". 



PM:01:24:07/11/2020