ئامارێکی نوێی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا

تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا ٢٣٧ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە پێنج هەزارو ٤٨٤ کەس". 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣٧ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، کە ١٢٤ کەس لەرەگەزی نێر و ١١١ کەس لە رەگەزی مێن.
 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ٢٧ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، لەو ژمارەیەش سێ کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە. 
 
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پێنج هەزارو ٤٨٤ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٣٠ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٧٩٨ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

PM:02:10:07/11/2020