کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە پرۆژەی وەرگرتنی قەرز دەستیپێکرد.
بەپێی زانیاریەکانی (سپی)، کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی و ئامادەبوونی ١٧٠ پەرلەمانتار دەستیپێکرد، تائێستاش به هیچ ڕێكهوتنێك نهگهیشتوون.
بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی كورتیهێنانی ئابوری تاوتوێ بکات.