سەرۆکی یەکێتی دادوەران بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا



دادوەر محەمەد عەبدولرەحمان مەسعود ئاغا سلێڤانی، سەرۆکی یەکێتیی دادوەرانی ھەرێمی کوردستان ئەمشەو ٧ ی تشرینی دووەم بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئەم دادوەرە زیاتر لە سێ هەفتەیە تووشی کۆرۆنا بووەو لە نەخٶشخانە کەوتووە، ئەمشەو لە شاری ھەولێر گیانی لەدەستدا.


بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ژمارەی تووشبوون ٨٣٣٧٦ حاڵەتە ٣٠٦٦٣ هەولێر، ٢٤١٢٣ سلێمانی، ٢٥٩٠٤ دهۆك، ٢٦٨٦ هەڵەبجە.
ژمارەی چاکبوونەوە ٥٢٠٧٢ کەسە،١٨٧٣٠ هەولێر، ١٨٢٠٥ سلێمانی، ١٢٦٨١ دهۆك، ٢٤٥٦ هەڵەبجە. ژمارەی گیان لە دەستدان ٢٦٣٧ حاڵەتە، ٧٤٣ هەولێر، ١٢٨٢ سلێمانی، ٥٠٦ دهۆك، ١٠٦ هەڵەبجە.
 


PM:11:16:07/11/2020