فڕۆکەکانی تورکیا لە خانە سور بۆردومانی ئامانجێک دەکەن

هەرچەندە تا ئێستا دیار نییە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چ ئامانجێکیان کردووە، بەڵام پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ لە خانەسووری سەر بە شەنگال بۆردمانی ناوچەیەکیان کردووە.


بەپێی زانیارییەکانی " سپی " فڕۆکەکانی کە بۆردومانەکەیان کردووە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بوون و ئەو ناوچەیەی بۆردومانیشیان کردووە خانەسۆر بووە.



بۆردومانەکە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە بووە، دەنگوباسی ئەوە لە ئارادایە کە ئۆتۆمبیلێکی یەبەشەی کردبێتە ئامانج، بەڵام هیچ میدیایەکی نزیک ئەو رێکخراوە روونکردنەوەی نەداوە.

 
ماوەی چەند هەفتەیەکە گەڕانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بەسەر شەنگالدا زیادی کردووە.

 


PM:11:32:08/11/2020