سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
یەکێتی و پارتی راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە
دوای شەڕێکی میدیای چەند مانگەی نێوانیان، ئەمڕۆ دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بەسەرپەرشتی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوەو جەختیان لەکاری هاوبەش، پاراستنی قەوارەی هەرێم و لامەرکەزیەت کردەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٠/٩/١١ له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهێنان و سوپاسكردنی شاندی هه‌ردوولا له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی سیاسی به‌گشتی و بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی به‌رۆكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابووری و داراییه‌وه كه به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، جیهان و عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێزیان جه‌ختی له گرنگیی كاری هاوبه‌شی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی نێوان پارتی و یه‌كێتی كرده‌وه و ئاماده‌ییی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی نیشان دا بۆ پاڵپشتی و هاوكاریی سه‌رخستنی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان.
دواتر شاندی هه‌ردوولا گفتوگۆی ڕاشكاوانه و به‌رپرسانه‌یان له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان كرد و دووپاتی به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پێویسته پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی جددی و كرده‌یی بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوانیان و هه‌موو تواناكانیان بخرێنه گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه و پشتیوانیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
بارودۆخی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و ڕێزگرتن له قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوو. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه.
هه‌ردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دووپات كرده‌وه و له‌م ڕووه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و دووپاتی به‌رده‌وامیی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه كرایه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه سیاسی و ئیدارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا، لە نێویشیاندا بابەتی لامەرکەزییەت لە هەرێمی کوردستان. هەردوولا پابەندیی خۆیان دووپات کردەوە بە ڕێکكەوتنی سیاسیی نێوانیان و بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەکردنی لامەرکەزییەت لە هەرێم و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاریه‌تیی ھاوبەش و نەهێشتنی ڕۆتین لە ڕاییکردنی کاری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتیەکان. لەم ڕووەوە هه‌نگاوه‌كان به ئه‌رێنی هه‌ژمار كران و دووپاتی به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كان كرایه‌وه و میكانیزمی گونجاو له‌و ڕووه‌وه بڕیاری لێدرا.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتی به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كرایه‌وه كه ئامانج لێی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی سه‌ر شانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت.
PM:07:28:09/11/2020
یەکێتی
پارتی
کۆبوونەوە
لامەرکەزیەت
ئاڵا تاڵەبانی: ناردنی مووچە کاتییەو کێشەی بۆ دروستدەبێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
سزایەکی توند چاوەڕێی چاڤی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media