ئەمڕۆ دانیشتنێكی دیكەی دادگاییكردنی یەكێك لەتۆمەتبارە سەرەكیەكانی دۆسیەی هێرشكردنە سەر ئاسۆس هەردی بەڕێوە چوو.
سپی: ئەمڕۆ ٩ی تشرینی دووەم، یەكەم دانیشتنی روبەڕوی سكاڵاكار ئاسۆس هەردیو یەكێك لەتۆمەتبارە سەرەكیەكانی دۆسیەی هێرشكردنە سەر ناوبراو لەدادگای تاوانەكانی سلێمانی ٣ بەڕێوەچوو.
لەم دانیشتنەدا وتەی سكاڵاكار ئاسۆس هەردی وەرگیرا، کە بەوردی چۆنیەتی رووداوەكەی گێڕایەوەو ئاماژەی بەوە كرد هۆكاری پەلاماردانی لەسەر ئازادی رادەربڕینو كاری پیشەیی رۆژنامەنووسی بووە. دواتریش وتەی رۆژنامەنوس "شوان محەمەد" وەك شاهید وەرگیرا.
تۆمەتبارەكە رەتیكردەوە كە هیچ پەیوەندییەكی بەو تاوانەوە هەبوبێت، دادگا دانیشتنەكەی دواخست بۆ ٢٣ی ١١، بەمەبەستی هێنانی دۆسیەی تۆمەتبارێكی دیكەی دۆسیەكە كە لەساڵی ٢٠١٣دا حوكم دراوە.
پارێزەرانی خۆبەخش بۆ داكۆكی كردن لەمافەكان، لەڕێكخراوی DHRD ئامادەی دادگایكردنەكە بوون.
ئاسۆس هەردی ئێوارەی ٢٩ی ئابی ٢٠١١، لەنزیك لەنوسینگەی رۆژنامەی ئاوێنە لەشەقامی سالم لەسلێمانی، لەلایەن سی كەسەوە بەكلكە دەمانچە پەلامار دراو سەری بریندار كرا. ئەو سێ كەسەی پەلاماریان دا پێشمەرگەو پلەداری سەر بەهێزەكانی یەكەی ٧٠ بوون، یەكەم بەرواری دادگایكردنی تۆمەتبارەكان لەساڵی ٢٠١٧دا ئەنجامدراوە.