دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دورخستەوە و بەڕێوەبەری روبەڕووبوونەوەی تیرۆری بە وەکالەت لە شوێنەکەی دانا.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریداوه به دوورخستنه‌وه‌ی مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه، به‌ڵام هۆكاری دوورخستنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، تره‌مپ كریستۆڤه‌ر میلر بەڕێوەبەری ناوەندی دژە تیرۆری نیشیتمانی، وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت دیاریكردووه.