ڤیدیۆیەکی دینا لە حاڵەتێکی تایبەتدا بڵاودەکرێتەوە



خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە دینا ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوكردەوە، کە تیایدا لە سالٶنێکی ئارایشتگایە و قژی بۆ رێکدەخەن.




دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی جیاوازی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فانەکانی باس لەوە دەکەن کە ئایا ئەمە ریکلامە، یان دەیەوێت جوانی خۆی نمایش بکات.

 
 
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 


PM:11:37:10/11/2020