وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌یشتن به‌حاڵه‌تی خراپ و زیادبوونی ڕێژه‌ی مردن له‌ناو توووشبووانی كۆرۆنا چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌تووشبووانی كۆرۆنا له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن ده‌چن بۆ ده‌رمانخانه‌ی كۆڵانه‌كان له‌وێ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن تائێستاش چه‌ندین خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌مان سزاداوه له‌سه‌ر ئه‌و كاره".
د.ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" شتێکی چاوەڕوانکراوە بەو شێوازە خەڵک مامەڵەی لەگەڵ دۆخی کۆرۆنای دەکرد بەداخەوە بەڵام ئێستا دەبینین تاڕادەیەکی باش لەفەرمانگه حکومی و شوێنە داخراوەکان پابەندبوون دەبینرێت بەڵام ئێمە پێوستمان بەپابەندبوونی زیاترە بۆ ئەوەی ڕێژەکە کەم ببێتەوە، پلانی ئێمەش بەبەردەوام لەسەرەتای مانگی نۆ دەستیپێکرد لەپێش هاتنی شەپۆلی دووەم ئەویش هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بوو هەڵمەتی نیشتمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ، چونکە ئێستا باشترین چارەسەر هەر وەکو لەهەموو دنیا هەیە بەستنی ماسکە وەزیادکردنی شوێن بۆ مانەوەی نەخۆشەکان بەردەوام لە پلاندایە زیادکردنی شوێنی چاودێری چڕ و دابینکردنی ئامێری زیاتر پشکنینی زیاتر لە 2000 پشکنینەوە جاری واهەیە گەیاندوومانەته 7000 پشکنین لە ڕۆژێکدا کە زیاتر لە 1/3 هەموو عێراق پێکدەھێنێت پشکنینی ڕوژانە لەهەرێمی کوردستان".
د.ئاسۆ حه‌وێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕیاری به‌ستنی ماسك كاریگه‌ری كردوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، چه‌ند خه‌ڵك زیاتر پابه‌ندبێت ئه‌وه‌نده زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌كان ده‌بێت چونكه ئێمه گه‌یشتبوینه‌ته ژماره‌یه‌ك كه ژماره‌ی چاكبوه‌كان زۆر زۆر نزیكبو له‌ژماره‌ی تۆماركردنی ڕۆژانه.
وتیشی" ئێستا حاڵەتی خراپمان زۆرە چونکە ئەگەر حاڵەتی خراپ زۆر بوو بەدڵنیاییەوە ڕێژەی مردن بەرز دەبێتەوە، هەموو ئەو خاڵانەی کە ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی جەختی لەسەردەکەین کە ئەو نەخۆشانەی مام ناوەندن نەگەنە حاڵەتی خراپ چونکە ئەگەر گەیشتە حاڵەتی خراپ زۆر شت لەدەست دەردەچێت بەتایبەت لەمەسەی کۆرۆنا ڕێژەکە زۆرە و یەکێکیش لە گرنگترین هۆکارەکانیش چارەسەری هەڵەیە خەڵکێکی زۆر بەتەندروستیەکی خراپەوە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەکان بەهۆی چارەسەری هەڵەوە ئەوەش یەکێکە لەگرنگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەکان".
د.ئاسۆ حه‌وێزی ئاشکراشیکرد، به‌شێك له‌خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كان كارمه‌ندن له‌نه‌خۆشخانه‌كانی توشبون به‌كۆرۆنا و دێن هه‌مان چاره‌سه‌ر كۆپی په‌یست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌مو نه‌خۆشه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن كاریگه‌ری ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و هه‌رنه‌خۆشیه‌كی هه‌بێت دێن هه‌مان چاره‌سه‌ر بۆ هه‌مو نه‌خۆشه‌كان به‌كارده‌هێنن ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕێژه‌ی مردن زیاتر بكات و حاڵه‌تی خراپمان زیاد بكات ڕێگری له‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه‌ش ده‌كه‌ین و چه‌ندین كه‌س سزا دراون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌ڵام ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هۆشیاری خه‌ڵك كه نه‌چن له‌خۆیانه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن و نه‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بگه‌یه‌ننه حاڵه‌تێكی خراپ و مه‌ترسیداری كۆرۆنا.