له‌ ڕۆژئاوای کوردستان ئامارەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌رز ده‌بێته‌وه‌

خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ١٣١ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون".

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣١ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، كه‌ ٨٢ له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن ٤٩ له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا نۆ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، دوو توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە. 

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پێنج هەزارو ٨٤١ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٤٩ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٨٣٩ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

PM:01:00:11/11/2020