كۆچبەرە كوردە دەستگیركراوەكانی میسر دەگەڕێنرێنەوە هەرێم

دەزگای لوتکە کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی میسر دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە پێگەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، لەپاش ئەوەی کە ژمارەیەک کۆچبەر ویستویانە لە وڵاتی تورکیاوە بە ڕێگای ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسرەوە دەستگیر کران و چەند هەفتەیەکە لەو وڵاتە دەسبەسەرن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستیکردوە بە بەدواداچون بۆ کەیسەکە و لە ئەنجامدا توانرا بڕیاری ئازادکردن بۆ سەرجەم پەنابەرە کوردەکان وەربگیرێت و لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەلایەن دەزگاکەمانەوە دەگەڕێنرێنەوە خاکی هەرێمی کوردستان.

 
 


PM:04:00:11/11/2020