وادەی چوار ڕۆژ بەفربارین لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چوار ڕۆژ بەفر لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، لە ڕۆژانی ( ٧ ، ١١ ، ١٦ ، ١٩ )ی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢١ بەفر لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، هاوکات لە ڕۆژی ٢ی مانگی شوبات-یش بەهەمان شێوە بەفر دەبارێت.

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.

PM:07:10:12/11/2020