لاهور شێخ جەنگی: نابێت رێبدەین کەڵەکەبوونی هەڵەکانی رابردوو ئایندەی گەلەکەمان بخاتە مەترسیەوە

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردسان، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند " نابێت رێ بده‌ین كه‌ڵه‌كه‌بونی هه‌ڵه‌كانی رابردوو، ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌شمان بخاته‌ به‌ر مه‌ترسی". 


لاهور شێخ جەنگی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، " نابێت هه‌ڵچون و داچون، بمانخه‌نه‌‌ سه‌ر شاڕێی هه‌ڵه‌ی تر، سه‌ركردایه‌تی كوردستان، هێوربونه‌وه‌ و به‌خۆداچونه‌ی بنچینه‌یی پێویسته‌ بۆ رزگاركردنی ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا ده‌توانین له‌ كوردستانی عێراقدا رزگاری بكه‌ین، نه‌ك قه‌یران، ئه‌بێت چاره‌سه‌ر لای ئێمه‌ بێت".

 
هەروەها باس لەوەش دەکات، ختوكه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، نابێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی دارایی، "نابێت رێ بده‌ین كه‌ڵه‌كه‌بونی هه‌ڵه‌كانی رابردو، ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌شمان بخاته‌ به‌ر مه‌ترسی، بژێوی ژیانی هه‌ر خێزانێكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزه‌، و‌ ده‌بێت بیپارێزین".


بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ كورد دەنگیدا و پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی تێپەڕاند، بەپێی ئەو یاسایە بۆ سێ مانگی کۆتایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠، داهاتی ئەو سێ مانگە ١٠ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینارە، كۆی گشتی خەرجی ٢٢  ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینارە، بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان، دەبێت سود لە ١٢ ترلیۆنی قەرزی دەرەكی وەربگیرێت. 

 


PM:11:09:12/11/2020