لە عێراق ٤٨ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
٢٨ گیان لە دەستدانیان لە هەرێمی کوردستانە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دۆخی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای لە سەرتاسەری عێراق راگەیاند کە ٤٨ کەس بەکۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە ٢٨ گیان لە دەستدانیان لە هەرێمی کوردستانە.

 

لەو ئامارەدا کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٢ هەزار و ٦٩٠ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو کە ٢ هەزار و ٦٢٨ کەس چاکبوونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان. 



PM:03:44:13/11/2020