سەڵاحەدین دەمیرتاش: ئەردۆغان شایستەی سەرۆك وەزیری نییە

‌سەڵاحەدین دەمیرتاش
سەڵاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیەنێت ئەگەر شتێك بەناوی پرۆسەی ئاشتی نەبوایە، ئەوا پارتەكەی ئەردۆغانمان لەبەرامبەر درۆكردنەكانیاندا ریسوا دەكرد، ئاماژە بەوەش دەكات ئەردۆغان شایستەی پۆستی سەرۆك وەزیری نییە.
هاوسەرۆكی گشتی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی (بەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژە بەوەش دەكات، لە زهنیەتی ئەردۆغاندا جگە لەپارە هیچ شتێكی تر نیە.
فرات نیوز: هاوسەرۆكی گشتی پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP بەشداری مەراسیمی دانانی بەردی  بناخەی بینای نوێی شارەوانی یەنی شەهیری ئامەد بوو و وەڵامی قسەكانی سەرۆك وەزیری تورك رەجەب تەیب ئەردۆغانی دایەوە.



AM:10:17:07/06/2014