سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: پێویستە لەگەڵ ئەمری واقیعدا مامەلە بکەین

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د. رێواز فایەق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان دەربارەی یاسای قەرز و مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا، وتی " پێویستە لەگەڵ ئەمری واقیعدا مامەڵە بکەین".

 

لە لێدوانێکیدا بەرۆژنامەنووسان ئەم بەیانییە شەممە ١٤ تشرینی دووەم، د.ڕێواز فایەق رایگەیاند" تازە یاساکە لە پەرلەمانی عێراق دەرچووەو بووە بە ئەمری واقیع".

 

دەربارەی پرسیاری رۆژنامەنووسان کە دەبێت هەڵوێستی هەرێم چۆن بێت، وتی " دەبێت لەگەڵ ئەمری واقیعدا مامەڵە بکەین".

 

ئەو باسی لەوەش کرد کە دەبێت کۆبوونەوەکانی پەرلەمان کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە راوەستاوە، دەستپێبکاتەوەو وتیشی " نەماندەزانی کێ تووشی کۆرۆنا بووەو باسی زیاتر لە ٣٠ پەرلەمانتار دەکرا کە تووشی کۆرۆنا بوون".

 

دەربارەی بارگرژی لەگەڵ پەکەکە، د. رێواز فایەق جەختی لەسەر ئاشتی و نەهێشتنی بارگرژی کردووەو بە سوپاسەوە باسی هەوڵەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی کرد.



AM:10:29:14/11/2020