له ڕۆژئاوای کوردستان ئامارەکانی ڤایرۆسى کۆرۆنا بهرز دهبێتهوه
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ١٩٠ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە شەش هەزارو ١١٩ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩٠ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، كه ١١٥یان كوڕن و ٧٥ یشیان كچن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٧ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، پێنج توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانی لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا شەش هەزارو ١١٩ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٥٨ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٨٦٩ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
PM:07:10:14/11/2020