دەستەی دەستپاکیی عیراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک دەرکرد، بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل.
به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌وه، تیمی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه له پارێزگای كه‌ركوك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ده‌ركرد، به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردوە، تۆمه‌تباره‌كه به پشت به‌ستن به به‌ڵگه و دۆکیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ره‌وانه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوە، به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به كه‌فاله‌تی ١٠ ملیۆن دینار، ئازادكراوه.