هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشی تورکیا و چالاکیەکانیان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، د، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدژی هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە ناوچەی زاپ ئۆپڕاسیۆنی دەست پێکردبوو، سێ چالاکی ئەنجامدران.

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

"سەر لە بەیانی رۆژی ١٤ی تشرینی دووهەم، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی زاپ، لە ناوچەی کنیانشەوە تا دۆڵا بیرێ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. هەمان رۆژ لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک ناوچەی کنیانش بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.

٣ چالاکیی سابوتاژ ئەنجام دران

ئۆپڕاسیۆنەکە ١٥ی تشرینی دووهەم، ناوچەکانی قەلای بێدەو و گردی شەهید مونزوریشی گرتەوە. لە بەرواری ١٥ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ٠٨:١٥- ٠٨:٤٠ خولەک لە ناوچەی قەلای بێدەو لە دژی سوپای داگیرکەران لە کاتی ئۆپڕاسیۆندا، بە رێبازی سابوتاژ ٣ جار چالاکی ئەنجامدران. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ٣ مین بە داگیرکەراندا تەقینەوە و چەندین داگیرکەر سزا دران و ژمارەیەکیشیان بریندرا بوون.

هێرشە ئاسمانیەکان

ئۆپڕاسیۆنەکە کە لە بەرواری ١٤ی تشرینی دووهەمەوە دەستی پێکرد، تا ئێستاش بەردەوامە.

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. زانیاری بەرفراوان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیەی:

١٣ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک ناوچەی (پیتی تی) لە هەرێمی زاپ بوردومان کرا.

لە ١٣ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ ناوچەی کونیشکای سەر بە هەرێمی زاپ بوردومان کرا.

لە ١٣ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٦:٥٠ – ١٩:٣٠ خولەک ناوچەکانی کۆزین، دۆڵی شەهیدان، دۆڵی بەدرانان، گەلیی سوورەدێ، گوندەکانی ئەنزێ، بۆڵێ، شێخان، دێرەش و بێتالای سەر بە قەندیل بوردومان کران.

١٣ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک ناوچەی سنینێی سەر بە خواکورک بوردومان کرا.

لە ١٤ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچەی سەری مەتینای سەر بە هەرێمی مەتینا و گوندی بازێی هەمان هەرێمیش لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٦:١٠ و ١٦:٣٠ خولەک بوردومان کران."



PM:08:25:15/11/2020