شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسێکی شارەزا  ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بەفربارین هەیە.

 

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند" پێشبینی دەکەین لەبەرەبەیانی سبەینێ دووشەمە 2020/11/16 شەپۆلێکی کورت خایەنی مام ناوەند بەشێکی ناوچەکانی کوردستان بگرێتەوە و سەرچاوەی شەپۆلەکەش دەریای ناوەڕاست دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەیانیەکەیدا سنوری دهۆک و بادینان دەگرێتەوە پاشان تانیوەڕۆ دەگاتە سنوری هەولێر و سۆران و قەڵادزێ و سلێمانی و کەرکوک و چەمچەماڵ ئەگەری بارانبارینی لاواز بۆ مام ناوەند هەیە ، لەم شەپۆلە ئەگەری بارانبارین بۆ گەرمیان و هەڵەبجە لاواز دەبێت تەنیا ئەگەری دڵۆپە باران هەیە.

 

ڕاشیگەیاندووە" بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و تێکەڵبونی بەشەپۆلەکەوە پێشبینی دەکەین پلەکانی گەرما بەڕێژەی 5° سلیزی نزم بێتەوە و بەفر بارین لە چۆمان و حاجی ئۆمەران و کیلەشین بگرێتەوە و لە سیدەکانیش ئەگەری بەفر و باران پێکەوە هەیە".

 

هاوکات محەمەد کەمال پێشبینش دەکات کە، زۆرترین ڕێژەی باران 10 ملم دەبێ لەسنوری بادینان و موسڵ کەمترین ڕێژەش 3 ملم لەسلێمانی دەبێت.

 

بە وتەی ئەو شارەزایەی كەشناسی، خێرایی با ئاسایی دەبێت و لەشەوی دوو شەممە كۆتایی بەشەپۆلەكە دێت و پلەی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە.

 

ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەینێ دووشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى باران بارین". 



AM:12:11:16/11/2020