جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایدەگەیەنێت" لەماوەی رابردودا بەهۆی ئەوەی بەغدا موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی خەرجنەکردوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچاربووه قه‌رز بكات له‌كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و له‌شوێنی دیكه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆی و دابه‌شكردنی مووچه، کە بڕەکەی نزیكه‌ی ٢٠ ملیار دۆلار دەبێت ئه‌گه‌ر به حسابی قه‌رزیش بێت به‌غدا قه‌رزاری هه‌رێمه".
بەشیر حەداد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە" كورد كارتی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا بیری لێده‌كرێته‌وه پێویسته له‌كاتی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا و له‌كاتی هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌یه‌كدا پێویسته بیر له‌چاره‌سه‌ری ڕاست و دروست و ئه‌و چاره‌سه‌رانه بكرێته‌وه كه‌سوودی بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌بێت، وه پێویستی به‌دان به‌خۆداگرتنی هه‌یه، هیچ بڕیارێك سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر وه‌كو په‌رچه‌كردار وه‌ربگیرێت و له حاڵه‌تێكی هه‌ڵچوون و توڕه‌بووندا بدرێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵانیه‌ت و دووربینی و به‌رژوه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بووه، بۆیه ئه‌مجاره‌ش بژارده هه‌رئه‌وه‌یه كه‌به‌ڕێگای گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە" به‌بۆچوونی من له‌دوو لاوه زیانی هه‌بوو، زیانێك كه‌په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمی كوردستان زیانێكی گه‌وره‌تر كه‌په‌یوه‌سته به‌كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بووه كه‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت و ئه‌م یاسایه وایكرد كه‌پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ستیه‌وه به ڕێكه‌وتنی سیاسی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه پێمان وایه كه مه‌سه‌له‌ی مووچه ئیستحقاق و شایسته‌یه‌كی ده‌ستورییه كه حكومه‌تی عێراق وه‌كو ئه‌ركێك پێویسته له‌سه‌ری بیدات".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی باسی لەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراقی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمانبه‌رانی عێراقی حیساب ده‌كات پێویسته چۆن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌سڕه‌و ناسریه ده‌دات به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت، من نازانم چۆن لێكی بده‌مه‌وه كه ئایا لایه‌نه سیاسیه‌كان ویستیان كێشه بۆ حكومه‌ت دروست بكه‌ن یا ئایا ویستیان ئه‌م شته دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ببێت به‌بارگرژیه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولا به‌ڵام وه‌كو لایه‌نی یاسایی كه‌شتێك له‌حكومه‌ته‌وه دێت په‌رله‌مان بۆی هه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێنێت له‌په‌رله‌ماندا.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداد؟ د.به‌شیر حه‌داد وتی" هه‌رچه‌نده ئه‌و بژارده‌یه جارێ له ئارادا نییه به‌ڵام گریمان ئه‌وه به‌كارهات بێگومان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی بوونی كورد ئێستا له‌به‌غداد وه‌كو لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه چونكه ده‌بینیین وه‌كو لایه‌كی هاوسه‌نگ و پارسه‌نگ ڕاگرتنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌لایه‌ن كورده‌وه‌یه له به‌غداد، كورد هه‌رده‌م به‌شێك بووه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق و هۆكارێك بووه بۆ زیاتر سه‌قامگیری بارودۆخی عێراق".
حه‌داد ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "پێرێ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم بوو پاشان وتاری سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه كه‌تاكه بژارده هه‌ر ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ یه، وه له‌وانه‌یه له‌م نزیكانه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان شاندێكی هونه‌ری بۆ بودجه و نه‌وت بچنه به‌غداد بۆئه‌وه‌ی كه‌به‌په‌له ئه‌م بارودۆخه چاك بكه‌نه‌وه".
لەبارەی هۆکاری رێککنەکەوتنی هەرێم و بەغدا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ڕاشیگه‌یاند" له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا گفتوگۆكان نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی ڕێك له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غداد وه‌كو پێویست نه‌ده‌هاته پێش چونكه به‌غداد هه‌رده‌ڵێت ده‌بێت هه‌موو داهات و نه‌وت و غه‌یره نه‌وتییه‌كانیشم ڕاده‌ست بكه‌یت، من له‌ئێستاوه بڕێكی كه‌مت ده‌ده‌مێ كه به‌شی نیو مووچه‌ش ناكات به‌ڵام حسابی ئه‌وه ناكات له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌وان ئه‌و بودجه‌یان بڕیوه له هه‌رێمی كوردستان، وه هه‌رێمی كوردستان ناچاربووه قه‌رز بكات له‌كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و له شوێنی دیكه قه‌رزی كردووه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆی و دابه‌شكردنی مووچه، ئه‌ی باشه نابێت عێراق ئاماده بێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دۆسیه‌كان ئه‌م قه‌رزانه‌ش بداته‌وه".
د.به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی وت" به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش عێراق بیداته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆچی دوچاری قه‌رز بووه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی نه‌ناردووه بۆیه دوچاری قه‌رز بۆته‌وه، ئێستا به‌ساده‌ترین حسابی ژمێریاری ده‌كرێت نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار ئه‌گه‌ر به حسابی قه‌رز بێت به‌غداد قه‌رزاری هه‌رێمه. ڕاسته هه‌رێم قه‌رزاری به‌غداده، به‌ڵام به‌غدادیش قه‌رزاری هه‌رێمه بابێن حسابی بكه‌ن ئه‌و چه‌ند قه‌رزاره و ئه‌م چه‌ند قه‌رزاره لێكده‌ربێت ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزار مایه‌وه بیداته‌وه ئه‌میش قه‌رزار مایه‌وه ده‌یداته‌وه. ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی به‌غداد تا ئێستا ڕازی نییه له‌سه‌ری وه ده‌بێت له ئێستاوه ده‌ست به حسابێكی نوێ بكات به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕابردوو ئاماده نییه بچێته‌ژێر باریه‌وه".
پەیوەست بەپێدوانی دوو موچەش لەلایەن حکومەتی عێراق بە فەرمانبەرانی د.به‌شیر حه‌دید باسی لەوەکردوە، بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی پێدانی دوو مووچه به‌سه‌ریه‌كه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی عیراق ئه‌م كاره‌ی كه كرا له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه بێت كه زیان گه‌یاندن بێت به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وروژاندنی شه‌قامی هه‌رێمی كوردستان بێت چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌مه ململانیه‌كی سیاسییه له‌عێراقدا ڕوو ده‌دا ئه‌م دوو مووچه‌یه‌ی كه له‌عێراق ده‌درێت باوه‌ڕناكه‌م به‌سه‌ریه‌كه‌وه بدرێت به‌ڵكو مووچه‌یه‌ك ده‌درێت پاش ماوه‌یه‌كی دیكه مووچه‌ی مانگی یانزه‌ش ده‌درێت بێگومان ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌قامی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 60 ڕۆژه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌وانیش دوو مووچه وه‌ربگرن ئه‌مه به‌ڕاستی كاریگه‌ری ده‌بێت ئه‌مه واپێویست ده‌كات كه حكومه‌ت به شه‌فافانه وه‌ڵام بداته‌وه وه ئێمه‌ش پێویسته واقیعه‌كه چۆنه ئاوا باسی لێوه‌بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وانه‌زانن كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی هه‌یه و به‌ئه‌نقه‌ست دابه‌شی ناكات.
هه‌روه‌ها وتیشی" له‌لایه‌كی دیكه‌ش پێویست به‌وه ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێم په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، ئه‌و یاسای چاكسازیه‌ی كه له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر درا ، پێویسته حكومه‌ت به جورئه‌ته‌وه و به ئازایانه ده‌ستی بۆ به‌رێت، بێگومان له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌وانه‌یه كه‌سانێك و چه‌ند لایه‌نێك زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن به‌ڵام هه‌تا ئه‌م زه‌ره‌رمه‌ندیه نه‌بێت چاكسازیه‌كه ناكرێت هه‌تا چاكسازی ته‌واو و ڕیشه‌یش نه‌كرێت ئێمه نا‌توانیین ئه‌و شه‌فافیه‌ته له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكه‌ین و خه‌ڵكی خۆمانی پێ ڕازی بكه‌ین".