چالاکوانێکی سیاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سوید کوژرا

شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی نادیاردا گەنجێکی کوردی خەڵکی قەزای رانیە لە وڵاتی سوید بەکوژراوی لەهۆتێلێکدا دۆزرایەوە.

 

لەوبارەیەوە رۆژنامەنوسی کورد فەرەیدوون كونجرێنی كە لەوڵاتی سوید دەژی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" ئەمشەو تێکۆشەرو چالاکی سیاسی بڵێسە عومەر لە وڵاتی سوید کوژرا، بڵێسە عومەر سابیر تێکۆشەرێکی بەنەهێنی بوو بەڕۆح لەگەڵ کارەکانی بووەو دڵسۆزانە لە عەفرین و باکور تێکۆشاوە و سڵی نەکردۆتەوە".

باسی لەوەسکردووە، ئەوکاتانەی لە وڵاتی سوید بوە دڵنیابوە لەوەی پارێزراو دەبێت، بەڵام دوژمنانی گەل ئامانجی خۆیان پێکاو کوشتیان. تا ئێستا پۆلیسی ئەو وڵاتە هیچ ڕونکردنەوەیەکی نەداوە.

 

ناوبراو خەڵکی شارۆچکەی ڕانیەیە، لەماوەکانی ڕابردوودا لەگەڵ هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) چەکی لەشان کردووە بەرگری لەخاکی کوردان کردووە.

باوكی بڵێسە، ئەندامی پێشووی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕانە و خۆشی پێشتر بۆ ماوەیەك لە کۆبانێ لەگەڵ هێزەکانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) گەریلا بووە.

 


AM:11:00:17/11/2020