کەرکوک.. مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك ڕایدەگەیەنێت" بەمەبەستی خەرجكردنی مووچەكانیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستە".




وەک راگەیەندراوە  لە ماڵپەڕی کوردیو " لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستە بەمەبەستی رەوانەكردنی بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق.

 


هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە " ماوەی چەند مانگێكە مامۆستایانی گرێبەست مووچەكانیان بۆ خەرجنەكراوە و بڕیارە دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان مووچەی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست خەرج بكرێت".

 


PM:01:16:17/11/2020