ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق: هەرێم داوای ٩٠٠ ملیاری دیناری مافی خۆی کردووە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەرێم داوای ٩٠٠ ملیار دیناری مانگانەی خۆی دەکات، ئەمەش داوایەکی رەوایە.


ناجی سەعدی ئەندامی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە"  داوای ئەو ٩٠٠ ملیارە لەلایەن کوردەوە مافی خۆیانە، بەڵام دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن و بزانرێت چەندیان لەلای حکومەتی فیدراڵەو، حکومەت چی لەلای ئەوان هەیە".

 
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاشکراشی دەکات کە حکومەتی کازمی کۆتایی ئەم مانگە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق.

 
پەرلەمانی عێراق بەبێ کورد پێنج شەممەی رابردوو یاسای قەرزی بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵ تێپەڕاند، ئەمەش بووە مایەی کێشە لەنێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.

 


PM:04:02:17/11/2020