لە عێراق ٤٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا ٢٥ یان لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوەو ژمارەی گیان لە دەستدان لەسەرتاسەری عێراق ٤٠ کەس کە ٢٥ ل هەرێمی کوردستانن.

 


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ ی تشرینی دووەم وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاند ٢ هەزار و ٩٦١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە، ٣ هەزار و ٤٦٠ کەسیش چاکبوونەتەوە، ٤٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٥٢٤ هەزار و ٥٠٣ کەس.

 


ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٤٥٣ هەزار و ٢٥ کەس چاکبوونەتەوە و ١١ هەزار و ٧٥٢ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 


PM:06:44:17/11/2020