وەزیری ناوخۆی هەرێم: لەگەڵ بەغدا بەهاوبەشی قائیمقامێک بۆ شنگال دیاریدەکەین

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت" لەگەڵ عێراق جەختمان لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال کردۆتەوە". 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هەریەک لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، و قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، چۆنییەتی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگالیان تاوتوێ کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایانگەیاند" دەست بە جێبەجێکردنی رێکەوتنی شنگال دەکەن، خەڵکی شنگال خاوەنی ناوچەکەن نەک خەڵکانێک کە لەدەرەوە هاتون".

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، هەردوولا پابەندن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و خشتەی کاتی پێکدەهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنە سیاسی، کارگێڕی و سەربازییەکان.

 

هاوکات وەزیری ناوخۆی هەرێم وتی" بەهاوبەشی لەگەڵ عێراق قائیمقامێک بۆ شنگال دادەنێن و دواتریش بە فەرمی ناوەکەی ئاشکرا دەکەن".



PM:08:00:17/11/2020