کەمێك پێش ئێستا چوار کاتیۆشا لەنزیک ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتنەخوارەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، ئەمشەو سێشەممە لە گەڕەکی (حەی ئەمینی دووەم)ەوە، چوار مووشەکی جۆری کاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنەخوارەوە.
میدیاکانی عێراق باس لەوەشدەکەن، تا ئێستا زیانە گیانی و داراییەكانی هێرشەكە نەزانراوە، بەڵام لە دوای كهوتنهخوارهوهی موشهكهكه،باڵوێزخانەی ئەمریکا بهغدا لێدانی زهنگی ئاگاداركردنهوهی دهستپێكردوه.
ئەمە پەیوەندی هەیە بەو بارگرژییەی کە چەند ڕۆژێکە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دروست بووە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوە هاتۆتە ئاراوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕاوێژکارەکانی دۆناڵد ترەمپ پەشیمانیان کردۆتەوە کە گورزێکی سەربازی بووەشێنێت لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.