کەشناسێکی شارەزا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند" پێشبینی دەکەین لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا ڕۆژی یەکشەمە بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی شەممە چەقی بەهێزی شەپۆلەکەیە و ئەگەری بارانێكی زۆر و بەلێزمە دەكرێت، لە هەندێک ناوچەش لافاو دروست دەبێت.
ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" کەشوهەوا بەتەوای گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کۆتایی بەبارانبارین دێت و، باشوری کوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەی پێنج شەممە کەشێکی هەتاوی خۆش بەسەر دەبات".