لوقمان غه‌فوور
خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی میشیگان له‌دوای 13 كوڕ، یه‌كه‌مین كچ-یان له‌دایكبوو كه بۆته هۆی سه‌رنجی ته‌واوی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی زانستی كه لێكدراوه‌ته‌وه له 16 هه‌زار كه‌س یه‌ك حاڵه‌تی وا هه‌ڵده‌كه‌وێت. ئه‌م چانسه‌ش بۆ (جای شواندت و كاتری شواندت) هه‌ڵكه‌وت له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی چل ساڵییاندان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز، جای و كاتری كه ته‌مه‌نیان 43 ساڵه، رۆژی 4ی تشرینی دووه‌م، یه‌كه‌م منداڵی كچ-یان له‌دایكبوو كه ناویان ناوه فینلی.
هه‌روه‌ها باوانی ئه‌و منداڵه كه بۆ به‌رنامه‌ی (توده‌ی) ی ته‌له‌فیزیۆنی میشیگان دوواون پێیانوایه كه به‌ماوه‌یه‌كی كورت به‌ر له‌دایكبوونی فینلی، زانیمان كچه. "سوپهرایز بوو بۆ ئێمه چونكه چاوه‌ڕوانی منداڵێكی تری كوڕ-مان ده‌كرد" باوانی وه‌های وت.
هه‌وه‌ها ده‌شڵێن: "دوای له‌دایكبوونی دواهه‌مین منداڵ له‌ساڵی 2018 كه ئه‌ویش ناوی فرانسیسكۆ-یه، ئومێدیان نه‌ما منداڵی كچ-مان ببێت، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌مه‌ی پێداین".
خێزانه‌كه له‌شاری رۆكفۆرد له ویلایه‌تی میشیگان ده‌ژین له‌ناو دارستانێكدا كه كێڵگه‌یه‌كی خۆیان هه‌یه رووبه‌ری 200 هێكتاره و رۆژانه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
خێزانه‌كه‌ی شاندت پێگه‌یه‌كیان كردۆته‌وه به‌ناوی (ئاوت دۆرس مان 14) كه كاری رۆژانه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تێدا نمایشده‌كرێت كه چۆن به‌شداری له چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كێڵگه‌كه‌یان له خۆرئاوای میشیگان.
له‌دواهه‌مین پۆستی هه‌فته‌ی پێشوویان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی-یان بڵاوكردۆته‌وه كه چۆن پێشوازی له كچه ته‌مه‌ن 17 رۆژه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌ماڵه‌وه.
كاتری ته‌مه‌ن 43 ساڵ، فه‌رمانبه‌ر ی كۆمه‌ڵایه‌تییه (سۆشیال وۆركهر) به‌ڵام له ئێستادا ژنی ماڵه‌وه‌یه. هه‌رچی جای -ی مێردییه‌تی بزنسمانه له بواری بازرگانی خانووبه‌ره. ئه‌وان ده‌ڵێن: "خێزانه‌كه‌یان به‌خته‌وه‌ره به‌م نه‌وه‌یه".
كاترین به گۆڤاری (PEOPLE) ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی هه‌مانه كوڕه، بۆیه چاومان له‌سه‌ر كچ-ێك بوو". ده‌شڵێت: "گرنگیمان به‌وه‌ش ده‌دا گه‌ر كوڕ بوایه، به‌ڵام كچ بوو بۆ ئێمه خۆشتر بوو، چونكه هه‌ندێك له كوڕه‌كانم ده‌یانویست خوشكێكیان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان حه‌زیان ئه‌كرد برایه‌كی تریان ببێت".
نۆبه‌ره‌ی ئه‌م خێزانه ناوی تایله‌ره و ته‌مه‌نی 25 ساڵه و بچوكترینی خێزانه‌كه‌ش ناوی فرانسیسكۆ بوو ته‌مه‌نی 2 ساڵ بوو، به‌ڵام فینلی ته‌مه‌ن 17 رۆژ جێی به فرانسیسكۆ لێژ كرد.
جای به گۆڤاری (PEOPLE) وت: "من و كاترین له چله‌كانی تهمهنداین و ده‌زانین كه ئه‌مه دوا منداڵمانه، بۆیه ژماره 14 نیشانه‌ی چانسه بۆ ئێمه".