وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ پرسی مووچە نوسراوێکی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم داوا لە سەرجەم فەرمانگەكان لە بانكی تایبەتمەند ئەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەران بكەنەوە بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگانە.

 

لە نوسراوەکەدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ١٧ی ئەم مانگە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەتەکان کراوە ئاماژە بەوەکراوە، بەپشت بەستن بە یاسای چاكسازی و لە چوارچێوەی ڕێكخستنەوەی بواری بانكی لەهەرێم و بە ئەلكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان، ئەژمێری بانكی تایبەت بۆ هەر مووچە خۆرێك دەكرێتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە هەژماری بانکیان نیە، پێویستە سەرجەم فەرمانگە و دەزگاکانتان نوسراوەکانیان راستەوخۆ ئاڕاستەی بانکی تایبەتمەند بکەن، بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی و وەرگرتنی موچەی مانگانەیان.



PM:07:31:19/11/2020