هێزەکانى رزگاریى عەفرین: نۆ سەربازی تورکیا کوژران

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەكانی رزگاری عەفرین ئاشكرای دەكات، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە دژی هێزەکانی سوپای تورکیا، نۆ سەرباز کوژران و یەک سەربازی تریش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزەکانی رزگاریی عەفرین، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" لە بەرواری ١١ی تشرینی دووەم لە گوندی عەرەب وێرانی ناوچەی شەڕا، هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکیا چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا، لەو چالاکیەدا دوو سەربازی تورکیا کوژران و  سەربازێکیش بریندار بوو.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین راشیگەیاندووە" لە بەرواری ١٢ی تشرینی دووەمیش لە گوندی ئەرەندی ناوچەی شەڕا هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکیا چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا دوو سەرباز کوژران".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە بەرواری ١٨ی تشرینی دووهەمیش لە هەرێمی عەفرین هێزەکانمان لە دژی تورکیا چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەشدا هێندی پشتڕاست کرایەوە، ٥ سەرباز کوژران و ئۆتۆمبیلێکیشیان تێکشێنرا. 

لە راگەیێنراوەکەدا هاوکات جەخت کرایەوە کە لە دژی سووپای تورکیا، چالاکیی هێزەکانی رزگاری عەفرین بۆ تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبن.



PM:11:01:19/11/2020