وێنە.. دینا نزیک بۆتە لە خۆشەویستی

هونەرمەندی لاو دینا کە خوێندکاری میوزیک ژەن، هەڵکەوت زاهیرە، نزیک بۆتە لە خۆشەویستی و عاشقبوون لەنوێترین دەرکەوتنی چەند وێنەیەکی خۆی بەجلی کوردیەوە بڵاوکردەوە.

 

 
دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجی فانەکانی راکێشاوە پۆستەکانەیەتی لەگەڵ وێنەکاندا.

 


دینا لە پۆستێکدا کۆپلەیەکی شاعیری گەورە نالی هێناوەتەوەو نووسیوویەتی "دەستم لە گەردەنی خۆت هەڵ مەگرە یٔەی حەبیبە.....وە بزانە خوێنی خۆمە، یا میننەتی ڕەقیبە".

 

 
لە پۆستێکی تردا کۆپلەیەکی تری نالی هێناوەتەوەو نووسیوویەتی "سەر بەردەبازی ڕێتە،تەن تەختە بەندی جێتە........دڵ مەیلی خاکی پێتە، ڕۆح ماڵی خۆتە، بیبە".
هەروەها نووسیوویشیەتی"ئەوە عەشقە موعجیزە دەقەومێنێــــــت..یٔەوە عیشقە یٔازار لەڕۆحت دەردێنـــــێ".

 

 
دەشڵێت "ئەو دەمەی تیرت لە جەرگی من دەدا یادی بەخێر".

 
 
 دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 


AM:10:43:20/11/2020