نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت" هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان".

 

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێمە زۆر سوورین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کورەدستان، کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان".

 

ئەعرەجی باس لەوەشدەکات، حکومەت دەیەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات، بە دڵنیاییەوە فەرمانبەرانی کوردستان برای خۆشەویستی ئێمەن، هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ فەرمانبەرانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، هەمووان دڵنیادەکەینەوە بەم زوانە ئەوە چارەسەر دەبێت.

 

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، پەرلەمانی عیراق بەبێ رەزامەندیی کورد، پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسه‌ندکرد و بڕیاردرا، تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێک لە داهاتی نەوت کە کۆمپانیای سۆمۆ دیاری دەکات رەوانەی بەغدای نەکات، ٣٢٠ ملیار دینارەکە رابگیرێت.  



PM:12:21:21/11/2020