هۆڵەندا هێزێکی ١٥٠ سەربازی رەوانەی کوردستان دەکات

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ئاشکرای دەکات ١٠٠  تا وەکو ١٥٠ سەربازی خۆی دەنێردرێنە هەرێمی کوردستان.

 

 
وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا دوێنێ هەینی ٢٠ ی تشرینی دووەم لە راگەیاندنراوێکدا جگە لەناردنی ئەو هێزە ئاشکراشی کرد کە هێزەکە ئەرکی پاراستنی فڕۆکەخانەی هەولێر دەگرێتە خۆی. 

 

 
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بۆ رۆڵی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش دەکرێت کە بۆتە رۆڵی راوێژکاریی و ئەو ئەرکە لەژێر فەرمانڕەوایی هۆڵەندا دەبێت لە ساڵی داهاتووەوە ٢٠٢١.

 


لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی بەرگری هاتووە "هێزی پاراستنی هۆڵەندا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەیەکەوە، کەسایەتی و کەرەستەکان دەپارێزن، چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین سەربازە (هۆڵەندییەکان) لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم بگەنە ئەوێ".

 


بڕیاردان لەبارەی ناردنی ئەو سەربازە هۆڵەندییانە بۆ هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت؛ رۆژی 9-11-2020 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لاهای لەگەڵ مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.

 


PM:01:23:21/11/2020