کێ ٥٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرن؟


کاریگەرترین کەسایەتیەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەسەر ئاستی جیهان دیاریکران، یەکەم کەسایەتی ترامپ، دووەمیش سەرۆکی هیندستان ناریندار مودی، تایلەرسۆفتی گۆرانیبێژی ئەمەریکییش پلەی سێهەمی هەیە، لە نێو کەسایەتییە عەرەبییەکاندا گۆرانیبێژی ناسراو لوبنانی، ئەلیسا پلەی ٤٥ هەمینی لەسەر ئاستی جیهان وەرگرتووە، تاکە کەسایەتی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کەکاریگەریەکی جیهانی هەیە.


ماڵپەڕی سپۆنتیک بڵاویکردۆدۆتەوە کە باراک ئۆباما پلەی حەوتەمی هەیە، ملیاردێری ئەمەریکی ئیلۆن ماسک پلەی چوارەمی هەیەو، بێل گێتس پلەی هەشتەم، هەرچی رۆناڵدۆیە پلەی نۆهەمی پێدراوە، ئەمەش لە میانەی دیاریکردنی ٥٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ئەمساڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.



ئەو لیستە ناودارەی کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زۆرترین کاریگەریان لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە، تەنها ناوێکی ناوچەکەی تیابێت، گۆرانی بێژی لوبنانی ئەلیسایە کە پلەی ٤٥ هەمینی وەرگرتووە.

 
 ئەلیسا نووسیوویەتی" مایەی شانازی و خۆشحاڵیمە کە تاکە هونەرمەندی عەرەب دەبم لەو لیستەدام کە زۆترین کاریگەریم لەسەر ئاستی جیهان هەبێت.

 


PM:04:02:21/11/2020