سەرکردایەتی یەکێتی ٣ مانگ مەلا بەختیاری سڕکرد
داوا دەکرێت د. ریواز فایەق‌و قوباد تاڵەبانی و شێخ جەعفەر سزابدرێن

سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ  لە سلێمانی کۆبوەوە، بڕیاری سزادانی بۆ مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی بالآی یەکێتی دەرکردو، سزادانی قوباد تاڵەبانی و شێخ جەعفەر و د. رێواز فایەقی خستە بەردەم مەکتەبی سیاسی.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شەممەی سەرکردایەتی یەکێتی دا کە لە سلێمانی سازکرا بڕیار درا مەلا بەختیار بەرپرسی پێشووی دەستەی کارێگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەندامی ئەنجومەنی بالآی سیاسی ئێستای یەکێتی بۆ سێ مانگ سڕبکرێت.

 

هەروەها بەهۆی بەشداریکردنی هەر یەک لە شێخ جەحفەر  جێگری سەرۆکی هەرێم و د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمدا کە مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان بڕیاری دەرکردبوو بەشداری نەکەن، سەرکردایەتی یەکێتی پێشنیاری کردووە بۆ مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان کە سزا بدرێن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە ناکۆکیییەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆک، لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی رۆژ بەڕۆژ لەسەر سیاسەتی حیزبەکەو شێوەی ئیدارەدانی یەکێتی قوڵ دەبێتەوە.

 



PM:11:05:21/11/2020