کاتی ناردنی مووچەی هەرێم لە بەغداوە راگەیەندرا



بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی لەسەر ناردنی 320 ملیار دینارەکە سوورە و لە پێنج رۆژی داهاتوودا پارەکە دەگات.

 
 
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە، وادەی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، دوای دابەشکردنی مووچەیە لە عێراق، ئەوەش کەمتر لە ٥ رۆژی ماوە و بڕیارە دوای ئەوە دەستبەجێ پارەکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.

 
 
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، "بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و عێراقدا کراوە، دەبێت عێراق تاوەکو سەری ساڵ مانگانە ٣٢٠ ملیار دینار بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ٢٠٢٠ کێشەی بۆ رێککەوتنەکە دروست کرد و لەدوای ئەم مانگەوە دەبێت هەولێر دیسان شاند بنێرێتەوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ و وەزارەتی دارایی."
 




AM:08:56:22/11/2020