لە ئەڵمانیا ١٧ ملیۆن و نیو خەڵک بە تەنها دەژین

ئامارێکی فەرمی ئەڵمانیا  ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆی ٨٣ ملیۆن هاوڵاتی کە لە ئەڵمانیا دەژین، ١٧ ملیۆن و نیویان بەتەنها دەژین.

 


نووسینگەی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ ئامار بڵاویکردەوە: بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجامیان داوە ١٧،٦ ملیۆن هاوڵاتی بە تەنها دەژین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ لاوازبوونی ژیانی خێزانی.

 


لەو رێژەیە ٤٢% لە شارەکان بە تەنها دەژین، ٢٦% لە لە شارە مامناوەندیەکان، ٣٢% لە شارۆچکەکان دەژین.

 


ئەوەی ئێستا لەو وڵاتە باوە، هاوڵاتیان زیاتر بەرەو لایەنگری ژیانی تەنهایی دەچن تا پێکهێنانی ژیانی هاوسەری و خێزانی.

 


ئەو ئامارە ئەوەش ئاشکرا دەکات ئەو خێزانانەی کە جاران پێنج کەس پێکەوە دەژیان، بەرێژەی ٥% ەوە کەمبۆتەوە بۆ ٣،٥%.

 


ئافرەتان لەو وڵاتە زیاتر لایەنداری ژیانی تەنهایین و لە ئەڵمانیا ٩ ملیۆن ئافرەت بە تەنها دەژین لە کۆی ئەو ١٧.٦ ی هاوڵاتیان.

 

 
پسپۆرانی ئەو بوارە زیاد بوونی ئەم دیاردەیە دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبوونەوە مامناوەندی تەمەن لەنێو ژناندا، ئەو ژنانەی بەتەنهاش دەژین و تەمەنیان سەرو ٨٠ ساڵە، ژمارەکەیان چوار هێندە زیادی کردووە.

 


PM:12:31:22/11/2020