لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەى هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

شانەی قەیرانەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ماوەى ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند. 

شانەی قەیرانەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڕیاریدا بە سەپاندنی قەدەغەی گشتی هاتوچۆ لەناوچەکانی حەسەکە، قامشلۆ، تەبقە و پارێزگای رەققە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کە لە  ٢٥ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

 

لەبڕیارەکەدا هاتوە، لەو ماوەیەدا خوێندنگاکان، زانکۆکان، هاتن و چوونی هاوڵاتیان جگە لە جوڵەی بازرگانی و دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان رادەگیرێت و گرنگی زیاتر بە هۆشیار هاوڵاتیان بەرامبەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت، بڕیارەکەش نەخۆشخانە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

 

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا شەش هەزارو ٩١ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٧٨ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٩٥٧ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

 


PM:01:08:22/11/2020