بەهۆی تەقینەوەی مین هاوڵاتییەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنورەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە هاوڵاتییەکی کورد بە سەختی بریندار بو و لە کاتی گواستنەوە بۆ ناوەندەکانی پزیشکی گیانی لەدەستدا.
 
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" شەوی رابردو بە هۆی تەقنیەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ هاووڵاتییەک بە ناوی عەزیز ڕوونەما تەمەن ٤٢ ساڵ بە سەختی بریندار بووە و لاقێکی لە دەستداوە، هەروەها لە کاتی گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەش بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستداوە". 

ئەوەش هاتوە، عەزیز ڕوونەما خەڵکی گوندی پولێ سەر بە شاری شنۆ لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە شوێنێک بە ناوی هەواری ئێسک" چووەتە سەر مین.

ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردووش هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەردەشت چووە سەر مین و بە سەختی بریندار بوو کە دوای گوازرانەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە به هۆی سەختی بریندارەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی مانگێکدا لانی کەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە کەسێکیان گیانی لە دەستداوە.

PM:01:33:22/11/2020