تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٧٦٦ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو ھەزار و ٤١٢ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو  هەزارو ٧٦٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٤١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٣٥ هەزار و ٣٢١ كەس و لەوانە ١١ هەزارو ٩٥٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٦٥ هەزارو ٤٥٢ كەسیان چاكبونەتەوە ٥٧ هەزارو ٩١١ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٣٦٦ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:05:06:22/11/2020