لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر خاوەن چێشتخانەکەی سلێمانی " سپی " زانیاری ورد لەسەر ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە دەستگیرکراون و چەکداری کوێن

ئەو دەستدرێژیکارانەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە لە گەڕەکی عەقاری لەناو جەرگەی شاری سلێمانی هێرشیان کردە سەر خاوەن چێشتخانەیەک دەستگیرکران و ژمارەیان پێنج کەسە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە ئەو پێنج کەسە چواریان چەکدارن و کەسێکیشیان خاوەن موڵکەکەی چێشتخانەکەیە.

 

دەربارەی پێناسی ئەو چەکدارانە، بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەو چەکدارانە سەر بە لیوایەکی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستانن.

 

ئەو مادەیەی کە پێی تۆمەتبارکراون مادەی ٤٣٠ یاسای سزادانی عێراقییە کە "هەڕەشەکردنە بە کوشتن".

 

لە بنەڕەتدا کێشەکە لەسەر موڵکی ئەو چێشتخانەیەیە، کە ماوەیەک لەمەوبەد خاوەن مووڵەکەکە بە وەستا کامەران حەمە ئەمینی راگەیاندووە چۆڵی بکات، دواتر بەهۆی ئاوگرتنەوە لە چێشتخانەکە، وەستا کامەران داوایەکی یاسایی لەسەر خاوەن موڵکەکە تۆمارکردووە، دواتر لە داواکە خۆشبووە، بەلآم رۆتینی دادگا کۆتایی بە کێشەکە نەهێناوەو، ئەمەش بۆتە هۆی روودانی ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر کامەران حەمە ئەمین.

 



PM:09:47:22/11/2020