بەیانی ئەمڕۆ خانمە نووسەر و شاعیرێكی ناسراوی هەرێمی کوردستان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆفیسۆر د.گهلاوێژ ئیبراهیم محێدین نوسەرو شاعیری ناسراوی کورد بە نەخۆشی کۆرۆنا لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
پڕۆفیسۆر د.گهلاوێژ ئیبراهیم محێدین لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٩یە، یەکێک بوو لە خانمە نوسەرو شاعیرە ناسراوەکانی کورد، هاوکات مامۆستای پێشووی زانكۆی شاری سلێمانی بوو.