رۆژى چوارشەممە، پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێى بەرنامەى کۆبونەوەکەش تەوەرى سەرەکى کۆچى گەنجانە بۆ دەرەوەى وڵات.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2020/11/25ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 25/11/2020 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، بەئامادەبوونی بەڕێز ( وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكـمی برگـهی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: خستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) كە بەبڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی 2020 پێكهێنرا.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.