بایدن كاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و چەند پۆستێكی باڵای ئیدارەکەی یەكلاكردەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆبایدن ئەنتۆنی بلینکن وەک وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دیاریکرد، کە راوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی بووە.

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە جۆبایدن، جەیك سولیڤانی بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و لیندار تۆماسی بۆ باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان دەستنیشانکرد. 

 

هاوکات ئەلیخاندرۆ مایۆركاسی بۆ سەرۆكایەتی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و جۆن كێری وەك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا یەكلاكردۆتەوە.

 

جۆبایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت" ئەو کەسانە هەموویان بە یەکسانی خاوەنی ئەزموونن و کەسانی داهێنەرن".



PM:09:34:23/11/2020